کارۆلین لیڤیت، وەزیری ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ترەمپ داوای ڕاوێژی لە یەکەی پزیشکی کۆشکی سپی کردووە و دواتر پشکنینی تاقیگەیی ئەنجامداوە. سەبارەت بە قاچەکانی، ئاماژەی کوردووه‌ به نه‌خۆشی  قاچه‌کانی هه‌یه‌   نەخۆشییەکەی مەترسیدار نییە. ئاساییه‌ بۆ ئه‌و پیره‌ پیاوانه‌ی که کە تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵەوەیە.

  کارۆلین لەیڤت، تەبێژی کۆشکی سپی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای  ئەنجامدانی پشکنینەکان بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، دەرکەوتوە کە نه‌خۆشیه‌کان، گێرکان مەترسیدار و شێرپەنجەیی نین ".


ئەوەشیخستەڕوو،" ئێستا بارودۆخی دۆناڵد ترەمپ ئاساییە و كارەکانی بەشێوەی رێكوپێك و ئاسایی ئەنجام دەدات ".