ئەردۆغان لە لێدوانێکیدا، لە سی و دووەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری و هەڵسەنگاندنی پارتی داد و گەشەپێدان، کە ڕۆژی شەممە  بەڕێوەچوو، وتی: "لە دوێنێوە پڕۆسه‌ی تاقیکردنەوەی کۆتایهاتنی تیرۆر دەستی پێکردووە دەرگاکانی  تورکیە بە فراوانی کراونەتەوە”.

پەکەکە لە ١١ی تەمووز، ١١ی ٧ی ٢٠٢٥، لە باشووری کوردستان لە مەراسیمێکی ڕەمزیدا دەستی بە دانانی چەکەکانی کرد، ئەمەش یەکەم هەنگاوی کرداریه بۆ داماڵینی وه‌ک به‌‌ڵێندراوه، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "تورکیەی بێ تیرۆر"ی حکومەتی ئه‌روغان.

 ئەردۆغان له وتارەکەی بە سڵاوکردن لە ئەندامانی پارتەکە و پەرلەمانتاران و لایەنگرانی دەستپێکرد و سەرەخۆشی لە زیانەکانی ئەم دواییە کردکه  12 سەرباز لە ڕووداوێکی غازی میتانیدا گیانیان لەدەستدا.

ئەردۆغان هەروەها یادی سی ساڵەی جینۆسایدی سرێبرینیکای کرد و پاڵپشتی تورکیەی بۆسنە و هەرزەگۆڤینا دووپاتکردەوە و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ غەززە لە نێوان قەیرانە بەردەوامەکانیدا دەربڕی.