ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان

بۆ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان   

ڕێكخراوەكانی ئاشتی جیهانی  و مافەكانی مروڤ

گەلانی ئاشتی خواز

حزب و لایەنە سیاسیەكان

هاونیشتمانیان

كۆماری ئاخوندی پەتو سێدارە بە ئایدۆلۆژیایەكی كۆنە پەرستانەو دژە ئینسان ، نزیكەی نیوسەدەیەبۆمانەوەی خۆی شەڕ بە بەكرێگیراوانی  دەكات و بوەتە هۆی نائارامی و بشێوی  لە خۆرهەڵاتدا و پلانیدروستكردنی چەكی ئەتۆمی  هەیە كە گەورەترین  مەترسیە بۆ ناو خۆ و وڵاتانی ناوچەكەو جیهانبەگشتی ، سەرەڕای ئەوەی كە گەلانی بندەستی دەچەوسێنێتەوە و  لە هەموو ماف و سروشتێكی  نەتەویی دای بڕیون و بەتوندی ستەمی نەتەوایەتی لە سەر سەپاندون و ڕێگا نەماوە نەیگرێتەبەربۆسەركوتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان  ، ئەم ڕژێمە دیكتاتۆرە بە بیانوی ناڕەوا ڕۆژانە لە ڕابووردووئێستادا گەنجی كورد لە سێدارەدەدات . لە پاش هێرشەكانی ئێسرائیل بۆسەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئەوڕژێمە سەدان گەنج و خەڵكی كوردی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائل لە سێدارە داوە . ئێمە وەكوبزووتنەوەی ئایندەی كوردستان ، ئاشتی و پێكەوەژیان لە خۆرهەڵات و تەواوی جیهان  پەسەند دەكەین و، داوا لە هەموو ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ئاشتی پارێزی جیهانی و نەتەوە یەكگرتوەكان و هاو پەیماناندەكەین گەمارۆی توند لە سەر ئەو ڕژێمە دابنێن و . كۆماری ئیسلامی تەنها ڕژێمێكی ئایدۆلۆژیاییی وئایینی سەركوتگەرو كۆنە پەرستە  لە جیهاندا مابێتەوە .بە پێویستی دەزانین  هەرچی زووترە هەوڵیگۆڕینی بدەن و سیستەمێكی فیدڕاڵی دیموكراتی جێی بگرێتەوە  ، خۆرهەڵات  پێویستی بە سەقامگیری وئاشتی و ئارامی هەیە و پشتیوانی هەر هەوڵێك دەكەین بۆ گۆڕینی ئەم ڕژێمە سەركوتگەرە . لە كاتێكداهەموو دەوڵەتان و گەلانی جیهان پشتیوانی سیستەمێكی ئاشتی و پێكەوەژیان دەكەن .بۆیە لە ئێستاداکاتی گۆڕینی هاتووە و خوازیارین بەگۆڕینی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا سەقامگیرببێت.

ناوەندی بڕیار     بەروار10‏/07‏/2025