زانیاری لەسەر ئەم بابەتە لە هەژماری سۆشیال میدیای ئەڵمانی سەر بە وەزارەتی دەرەوە بڵاوکرایەوە.
ئەو بەرپرسانە بەرپرسی کونسوڵخانەکانی ئەڵمانیا بوون کە لە هامبۆرگ و میونشن و فرانکفۆرت کاریان دەکرد.
پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەر، جەمشید شەرمهد، تەمەن ٦٨ ساڵ، هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی، کە تۆمەتی سیخوڕی و تیرۆریزمی تۆمەتبار کرابوو، لە تاران لە سێدارە درا.
دوای ئەوە ئەڵمانیا باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگهێشت کردەوە و کونسوڵخانەکانی ئێرانی لە 3 شاری ئەڵمانیا داخست.
ڕووداو٢٤، ئهڵمانیا