‎سەرۆکوەزیرانی عیراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی کرد و داوایکرد بە زووترین کات پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

‎نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمرۆ شەممە، 26ـی 11ـی 2022، رایگەیاند، محه‌‌‌ممه‌‌‌د شیاع سودانی، سه‌‌‌رۆکوەزیرانی عێراق سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تیی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی تایبه‌‌‌تی کرد بۆ ‌گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژه‌‌‌یاسای بودجه‌‌‌ی فیدراڵیی ساڵی 2023.

‎لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی دەڵێت: "پێویستە ئه‌‌‌م پڕۆژه‌‌‌یاسایه، به‌‌‌زووترین کات تەواو بکرێت و پێشکێشی پەرلەمان بکرێت تاوەکو به‌‌‌بێ دواکه‌‌‌وتن بکه‌‌‌وێته‌‌‌ بواری جێبه‌‌‌جێکردنه‌‌‌وه"‌.

‎ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاره‌‌‌ له‌‌‌پێشینه‌‌‌کانی به‌‌‌رنامه‌‌‌ی حکومه‌‌‌ت ‌بریتین له نەهێشتنی بێکاری، که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌ژاری، رووبه‌‌‌ربووبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی گه‌‌‌نده‌‌‌ڵی و باشترکردنی خزمه‌‌‌تگوزارییه‌‌‌کان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌نجامدانی چاکسازی له‌‌‌بواری ئابوورییدا".

‎بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی مانگی 10 هەموو ساڵێک پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.