به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی زانیاری میدیاکان، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ڕژێمی ئێران، هێزه‌کانی له عێراق، له خاکی عیراقه‌وه‌ هێرشی مووشه‌کی بکه‌نه‌ سه‌ر ئیسرایل.

هەواڵگری ئیسرائیل باسی ئه‌گه‌ره‌کانی هێرش ده‌که‌ن، کە ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە خاکی عێراقەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕەنگە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی بە ئاکسیۆسیان ڕاگەیاندووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە، ئێران دەتوانێت بە خێرایی ئامادەکارییەکانی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەگەر تاران بڕیار بدات بەم زووانە هێرش بکات، بەڵام ئەمریکا نازانێت ئەو بڕیارە دراوە یان نا.


ئەوەی دەڵێن: حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەڵەیەکی کردووە کاتێک هەفتەی ڕابردوو هێرشی کردە سەر ئێران و جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامی ئێران "جیاواز دەبێت لە هەر سیناریۆیەک" کە ئیسرائیل چاوەڕێی دەکات.


سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، ئێران پلانی وەڵامدانەوەی "یەکلاکەرەوە و ئازاربەخش" دادەنێت کە پێدەچێت پێش هەڵبژاردنەکە بێت.
محەممەد محەممەدی گۆڵپایگانی، سەرۆکی ئەرکانی  باڵای ڕژێمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادینی ڕاگەیاند کە تۆڵەی ئێران "دڵنیایە". ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامدانەوەی ئێران "بەهێز" دەبێت و "دوژمنەکەمان پەشیمان دەکاتەوە" لە هێرشەکەی.