سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی ئوراسیا کە لە شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕوس بەڕێوەچوو، وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێککەوتنێک سەبارەت بە هاوبەشییەکی ستراتیژی هەمەلایەنە لە نێوان مۆسکۆ و تاران واژۆ دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، ڕێککەوتنەکە چ بوارێک دەگرێتەوە.

لاڤرۆڤ ئەو ڕێککەوتنە پشتڕاست دەکاتەوە کە بڕیارە لە نێوان ڕووسیا و ئێران واژۆ بکرێت، خواستی لایەنەکان بۆ هاوکاری نزیکتر لە بواری بەرگری و هاوکاری لە پێناو بەرژەوەندیی ئاشتی و ئەمنیی ناوچەیی و جیهانیدا.