ئیسرائیل هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر نەعیم قاسم سیاسەتی حزبوڵڵا نەگۆڕێت، ڕەنگە بەم زووانە ماوەی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا کۆتایی پێبێت.

حکومەتی ئیسرائیل لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیادا ئەمەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەگەر قاسم درێژە بە ڕێبازی حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدینی پێش خۆی بدات، ڕەنگە ماوەی ئەو پۆستە کورتترین بێت لە مێژووی ئەم ڕێکخراوەدا".

پێویستە بگوترێ، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا، لەبارەی دەستبەکاربوونی نوێی حزبوڵڵای لوبنان بڵاویکردووەتەوە و وشەی "دامەزراندنی کاتی، زۆر ناخایەنێت"ی نووسیوە.