حەوت ئیسرائیلی بە تۆمەتی جاسووسی بۆ ئێران دەستگیرکران، کە زانیارییان لەسەر بنکەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ ڕژیمی ئێران کۆکردوە.

داواکارانی گشتی باس لەوە دەکەن کە سیوخوره‌کانی ڕژێم، نزیکەی ٦٠٠  ئه‌رکیان بۆ ئێران تەواو کردووە، کە لەوانە کۆکردنەوەی زانیاریە سەربازیەکان و دابینکردنی هەدفەکان بۆ ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی ئیسرائیل و شین بێت ڕایانگەیاند کە حەوت کەس بە تۆمەتی جاسووسی بۆ ئێران دەستگیرکران.

ئاژانسی ئاسایشی ئیسرائیل (ISA) ڕایگەیاند کە ئەم کەسانە زیانی ئاسایشی بە دەوڵەتەکە گەیاندووە.