دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی تێرۆرکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئسیرایلدرا، سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی ئیسرایل، له زمانی سوپاسی به‌رگری ئیسرایل ڕایانگه‌یان ئیسرائیل وەڵامی هەوڵی تیرۆرکردنی نەتانیاهۆ دەداتەوە هه‌روه‌ها ئیسرائیل لە ئێستاوە ئامادەیە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئێران لەبەرامبەر هێرشی مووشەکی بالیستیک بۆ سەر ئیسرایل  که لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەردا کرایه‌ سه‌ر ئیسرایل.

 ڕۆژی شەممە هێرشکرایه‌ سه‌ر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ  سەرۆک وەزیرانی ئسرایل،سه‌رچاوه‌کان، ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی ئیسرایل لەو دەوروبەرە نەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پێش بەرکەوتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، که دڕۆنی دروستکراوی ڕژێمی ئێرانه‌ و دراوه‌ته‌ گروپه‌کانی نه‌یارانی ئیسرایل له ناوچه‌که‌.  شایه‌نی باسه  پێشتر ڕژێمی ئێرانی دڕۆنی خۆکوژی له‌و شێوه‌یه‌یی ئاڕاسته‌ی ئسیرایل کردووه‌ 

به پێی شاره‌زایانی سیاسی، ئیسرائیل بەنیازە تۆڵەی هەوڵی تیرۆرکردنی نەتانیاهۆ لەحزبوڵڵای لوبنان بکاتەوە، هه‌روه‌ها دواجار ئێران بەرپرسیارە.

 دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە هەڵدرا، خۆی کێشاوەتە باڵەخانەیەک له ئسرایل، له نزیک ماڵی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرایل. بەڵام نە سەرۆک وەزیران و نە بنەماڵەکەی لەو کاتەدا لە ماڵەوە نەبوون. تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئایا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەڕاستی بەر ماڵەکەی کەوتووە یان نا.