لەم دواییانەدا وێنەی ئه‌شه‌که‌نجه‌دان و سوکایه‌تی زۆر به گومانلێکراوان دەرکەوتن،  لە وێنەکاندا تۆمەتبارەکە دەردەکەوێت کە ئەندامی زاوزێی بە پاتریی کاره‌باییه‌وه‌، موسوڵمانێکه‌ له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتووه‌، سوکایه‌تی پێ‌ده‌کرێ، ڕووتکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌درێ فیلمی ده‌که‌ن.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕوسیا تۆمەتبارانی تیرۆری داعشیان خستووەتە ژێر مامەڵەیەکی ترسناکەوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵکوژییەکەی مۆسکۆ دەستبەسەرکراون.
لە وێنەیەکدا پیاوێک دەردەکەوێت کە تەزووی کارەبا لە ئەندامی زاوزێی دەگات، بەو هۆیەوە کەف لە دەمیدا دروست دەبێت.

قوربانییەکی دیکە گوێچکەی بڕیوە و دواتر بە زۆر خراوەتە ناو کونی گوێچکەکەیەوە.

 ئەو هێرشە دڕندانەیە لە هۆڵی شارەوانی کرۆکوسی مۆسکۆ کوژرانی ١٣٧ کەسی لێکەوتەوە و ١٨٢ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش کوشندەترین هێرشە لە ڕووسیا لە ماوەی دوو دەیەدا. وای ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ کۆمه‌ڵێک موسوڵمان ده‌ستگیرکراون، تۆمه‌تبارن به‌ کرده‌وه‌ی تێرۆریستی، ئه‌وه‌ به وته‌ی میدیاکانی ڕووسیا.   

لەنێو تۆمەتبارانی دەستگیرکراودا کەسێک هەیە کە ناوی شەمسەدین فەریدونە، لە وێنەیەکی دڵتەزێندا وێنا کراوە کە لەسەر زەوی هۆڵێکی وەرزشی پاڵکەوتووە و وایەرەکانی بە ئه‌ندامی زاوزێی به‌ستراوه‌ته‌وه‌، ، پێدەچێت بەستراوەتەوە، به ٨٠ ڤۆلت لێی ده‌درێ وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ بڵاویان کردۆته‌وه‌. .

 ئەو وێنە دزەپێکراوانە ئاماژەن بۆ هەوڵێکی بە ئەنقەست بۆ ئاشکراکردنی مامەڵەی نامرۆڤانە  و سوکایه‌تی کردن دێت لەگەڵ تۆمەتباران.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئیدانەی ئەو ئەشکەنجەی سیستماتیکییان کردووە کە لە زیندانەکانی ڕووسیادا باو بووە و ئەو ئەشکەنجەیان بە بەرپرسانی پلە باڵاکانەوە گرێداوە.

 

ئامادەبوونی چوار کەس لە دادگا لە دادگای ناوچەی باسمانی لە ٢٤ی ئازاردا، دالێر جۆن میرزۆیڤ، فەریدون شەمسیدین، محەممەدسۆبیر فایزۆڤ و سەیداکرام ڕاجابالیزۆدا لە دانیشتنێکی دەستبەسەرکردندا لە دادگای ناوچەی باسمانی ئامادەبوون.