سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە میسر

 

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "سودانی" سەردانێکی گرنگ بۆ میسر ئەنجام دەدات کە ئامانج لێی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانیهەردوو وڵاتە، لەگەڵ کاراکردنی لیژنەی هاوبەشی نێوان بەغداد و قاهیرە بە تایبەت لە بواری ئابوری و وەبەرهێنان، "سودانیداواش لەکۆمپانیاکانی میسر دەکات بەشدار بن لە هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

سەرچاوەیەکی حکومیش ئاشکرای کردووە، "سودانی" پرسی نێوەندگیری نێوان تاران و قاهیرە لەگەڵ لێپرسراوانی میسر دەخاتە بەر باس.

ئەوە دووەمین سەردانی "سودانی"یە بۆ میسر لەو کاتەوەی بووەتە سەرۆک وەزیران، سەردانی یەکەمی لەمانگی ئاداری رابردوودا بوو، کەلەگەڵ هاوتا میسرییەکەی و "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆکی میسر، کۆبووەوە