سەرۆکی په‌‌‌رله‌‌‌مانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی په‌‌‌رله‌‌‌مانی بۆ کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌‌‌ڕۆی ئه‌‌‌مڕۆ هه‌‌‌ینی دواخست.

 

دوای چەندین جار دواخستن، دواجار دانیشتنی ژمارە 28ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمیهەڵبژاردنی په‌‌‌رله‌‌‌مانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی 2023 – 2024 – 2025 ، بەسەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی سه‌‌‌رۆکی په‌‌‌رله‌‌‌مانی عێراق و بە ئامادەبوونی 258 ئەندام دوێنێ پینجشه‌‌‌ممه‌‌‌ بەڕێوەچوو.

 

لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تێیدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت وهەشت پەسەندکران.

 

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.

 

دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی په‌‌‌رله‌‌‌مانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی په‌‌‌رله‌‌‌مانی بۆ کاتژمێر1:00ـی دوای نیوه‌‌‌ڕۆی ئه‌‌‌مڕۆ هه‌‌‌ینی دواخست.