ئەو کەسە دەستگیرکرا کە بە چەقۆ سێ کەسی کوشت

 

 

ڕاگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە سەبارەت بە کوژرانی (3) ئەندامی خانەوادەیەک لەگەڕەکی (سەرکارێز)ی شاریهەولێر

 

‏‎دوای ئەوەی تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی) و (بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر) ئاگادار کرانەوە لە حاڵەتی کوژرانی (3) ئەندامی خانەوادەیەک لە ماڵەکەی خۆیاندا، کە پێکهاتبوون لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچی، بەناوەکانی (عبداللە حمد شێخە،تەمەنە 66 ساڵ)و (فهیم مولود ڕسول ،تەمەن 53 ساڵ)و (سانا عبداللە حمد تەمەن 11 ساڵ).

‏‎دەستبەجێ لە لایەن تیمەکانمان دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانە و لە ماوەیەکی کەمداتوانیمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کە ناوی (کریم کانبی حسن) دانیشتووی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکینادیار هەڵاتبوو، بەڵام دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونێکی ورد لە لایەن تیمەکانمانە توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار (کریم) ئاشکرابکرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دەستگیری بکەین.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر