ئەمڕۆ ٣٢هەمین خولی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە شاری جدەی سعودیە بەڕێوەدەچێت

 

‎ئەمڕۆ ٣٢هەمین خولی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە شاری جدەی سعودیە بەڕێوەدەچێت و تیشک دەخرێتەسەر گەڕاندنەوەی سوریا ورەوشی سودان و دۆسیەی فەڵەستین

 

‎لەو لوتکەیەدا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بەشدارن و بەیانی ئەمڕۆش محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە جدە،بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکە.

 

‎هاوکات بۆ یەکەمین جار لە دوای ١٢ ساڵ، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەو لوتکەیەدا بەشدار دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی٢٠ ١١_ەوە ئەندامێتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی هەڵپەسێردرا.

 

‎لوتکەی کۆمکاری عەرەبی دوای ئەوە دێت، سعودیە و میسر و ئوردن نێوەندگیرییان کرد، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا و گەڕاندنەوەیبۆ کۆمکاری عەرەبی کە ئەمەش لە کاتێکدایە، وڵاتانی ناوچەکە هەوڵی سفرکردنەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنی قەیرانە ناوخۆییەکاندەدەن، لە دۆسیەی فەڵەستینەوە تا پرسی سوریا، قەیرانی سودان، یەمەن و لیبیا و لوبنان.