سه‌‌‌رۆک کۆمار و خانمی‌ یه‌‌‌که‌‌‌می‌ عێراق به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی‌ وه‌‌‌فدێکی‌ باڵا به‌‌‌سه‌‌‌ردانێکی‌ فه‌‌‌رمی‌ به‌‌‌ره‌‌‌و کۆماری ئیسلامی ئێران به‌‌‌ڕێکه‌‌‌وتن

نوسینگه‌‌‌ی راگه‌‌‌یاندنی سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی کۆماری عێراق له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مڕۆ شه‌‌‌ممه‌‌‌ د. له‌‌‌تیف ره‌‌‌شید سه‌‌‌رۆک کۆمار وخاتوو شاناز ئه‌‌‌حمه‌‌‌د خانمی‌ یه‌‌‌که‌‌‌می‌ عێراق به‌‌‌ سه‌‌‌ردانێکی فه‌‌‌رمی به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی وه‌‌‌فدێکی باڵا به‌‌‌ره‌‌‌و کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌‌‌ڕێکه‌‌‌وتن.

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بەیاوەری خانمی یەکەم و وەزیری دەرەوە و وەزیری کارەبا و سەرچاوە ئاوییەکان، راوێژکاریئاسایشی نیشتمان عێراق و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران، خاکی عێراقییان بەجێهێشت و بەرەو تارانیپایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێکەوتن.

له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌که‌‌‌دا ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌دراوه‌‌‌ که‌‌‌ "سه‌‌‌ردانه‌‌‌که‌‌‌ی سه‌‌‌رۆک کۆماری عێراق له‌‌‌ وه‌‌‌ڵامی بانگهێشتێکی فه‌‌‌رمیی ئیبراهیم ره‌‌‌ئیسی، سه‌‌‌رۆککۆماری ئێراندایه‌‌‌".

ڕۆژی 22ی شوباتی ئه‌‌‌مساڵ د. له‌‌‌تیف ره‌‌‌شید، سه‌‌‌رۆک کۆماری عێراق له‌‌‌میانی پێشوازیکردنی له‌‌‌ حسێن ئه‌‌‌میر عه‌‌‌بدولله‌‌‌هیان وه‌‌‌زیریده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئێران و وه‌‌‌فدی یاوه‌‌‌ری بانگهێشتی فه‌‌‌رمی بۆ سه‌‌‌ردانی ئێران پێگه‌‌‌یشت، که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئیبراهیم ڕه‌‌‌ئیسی سه‌‌‌رۆک کۆماری ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌بانگهێشتکراوه‌‌‌.

سه‌‌‌رۆکی کۆمار دوپاتی کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ "عێراق و ئێران دو وڵاتی دراوسێن و په‌‌‌یوه‌‌‌ندی مێژووی و په‌‌‌یوه‌‌‌ندی هاوبه‌‌‌شیان هه‌‌‌یه‌‌‌، ده‌‌‌توانن به‌‌‌شدار بنله‌‌‌ به‌‌‌هێزکردنی ئاسایش و سه‌‌‌قامگیری له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا و پشت به‌‌‌ستن به‌‌‌ دیالۆگ و ئارامی بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی کێشه‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌که‌‌‌".