قوباد تاڵەبانی،، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ پاناگیوتیس پیکرامینۆس، جێگری سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆبووەوە وپێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران کە وێنەیەکی دەست ڕووداو٢٤ کەوتوە لەکۆبوونەوەکەدا کە رۆژی هەینی 28ینیسانی 2023 لەپەراوێزی کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دیڵفی لە یۆنان بەڕێوەچوو، باس لە دواپێشهات و گۆڕانکارییە ئابوری وسیاسییەکان لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
هەروەک ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بۆ کردووە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، بە هاوتا یۆنانییەکەی راگەیاندووە: کارەکانی ئەمکۆڕبەندە لەکاتێکدایە کە رکابەرییە جیهانییەکان لەسەر ئاستی ئابوری و سیاسی بەرەو زیادبوون دەچێت، بۆیە ئەم کۆڕبەندە وەکوپێویستییەک کاریگەری زۆر باشی دەبێت بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی گرفتە هەنووکەییەکان.
"لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان کرا و جەخت کرایەوەلەسەر پێویستیی سودوەرگرتنی هەرێم لە ئەزمونی پێشکەوتوی یۆنان لە بوارە جیاجیاکان و هەنگاوەکانی چاکسازی لە سیستمیحکومڕانیدا"
International News Agency Rudaw24
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future