سەرۆکایەتی کۆمارى تورکیا سەبارەت بەباری تەندروستی ئەردۆغان هاتەدەنگ‌و ڕاگه‌‌‌یه‌‌‌نراوێکى به‌‌‌په‌‌‌له‌‌‌ بڵاوده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌

 

سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی کۆماری تورکیا له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ى تویتێکه‌‌‌وه‌‌‌ ڕه‌‌‌تیده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌، ڕه‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا توشی جەڵتەی دڵ بوبێت.

ئه‌‌‌مه‌‌‌ش له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانى بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا نەخۆشکەوت‌و ناچاربوو به‌‌‌رنامه‌‌‌که‌‌‌ جێبهێڵێت، دواتر ده‌‌‌نگۆىئه‌‌‌وه‌‌‌ بڵاوبۆوه‌‌‌، گوایە ئەردۆغان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانە.

لاى خۆیشیه‌‌‌وه‌‌‌ فەخرەدین ئاڵتونی به‌‌‌رپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەتویتێکدا ڕەتیکردۆته‌‌‌وه‌‌‌، ئەردۆغان توشی جەڵتەی دڵبوبێت.

ئاڵتونی نوسیویه‌‌‌تى، "سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە بەشداریی لەکردنەوەی وێستگەی ئەتۆمی دەکات".

هاوکات فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیاو عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکپارتی ناڕەزایی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەتۆمەتینەخۆشییەکەی ئەردۆغان.