هۆشیار زێباری کە پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق بووە  هێرشێکی تووند دەکاتە سەر حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی عێراق و تۆمەتباریاندەکات بە کەمتەرخەمیی لە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە عێراقییە گیرخواردووەکانی سودان

لە توویتەکەیدا زێباری نووسیویەتی: "شکستێکی حکومیی و بەتایبەتیی هی وەزارەتی دەرەوە لە گەڕاندنەوەی ستافی سەفارەت و جالییەیعێراقیی لە سوودان بە هۆی جەنگەوە".

هەروەها نووسیویشیەتی: "بۆ زانیارییتان کاتێک شۆڕشەکانی (بەهاری عەرەبی) لە ساڵانی 2011-2012 لە توونس و لیبیا و میسڕ ویەمەن بەرپا بوون، حکومەتی ئەوسا و وەزارەتی دەرەوە دەستیان کرد بە گەڕاندنەوەیەکی سەلامەتانەی دیپلۆمات و هاووڵاتییانی عێراق لەووڵاتانە".

International News Agency Rudaw24