پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
لە روونکردنەوەیەکدا پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیدەکات و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و وردەکارییەکان، بەپێی رێوشوێنەکانی ماددەی (٣٥) لە پەیڕەوی ناوخۆ، لیژنەیەکی پەرلەمانیی لە لیژنەپەیوەندیدارەکان پێکدەهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەکەی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، تەنها سەردانێکی مەیدانیبووە بۆ بەسەرکردنەوەی شوێنی رووداوەکە.