مەزڵوم عەبدی لەبارەی ڕووداوەکەی سلێمانی  پەیامێکی بڵاوکردەوە

 

دەقی پەیامەکە

 

بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی فرۆکەخانەی سلێمانی دەکەین لەلایەن تورکیاوە، ئەم پێشێلکارییانە لە عێراق و سوریا بەردەوامن وڕەهەندی مەترسیداریان دژی ناوچەکە هەیە

 

هەڵوێستی نەتەوەییانەی یەکێتیی نیشتمانی بۆ پشتگیری لە براکانی لە سوریا، تورکیای نیگەران کردووە.

 

لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ براکانمان و هاوپەیمانەکانمان لە سلێمانی بەردەوام دەبین، ئێمە لە یەک بەرەداین دژی ئەم پێشێلکارییانە.

 

مەزڵوم عەبدی

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو