نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

 

یۆنامی، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پێشوازی لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات و لە تویتێکدا نووسیویەتی، دەستخۆشی لەرێککەوتی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکگرتوویی وڵات و گەشەکردنی ئابووری عێراق لەپێنداوخزمەتکردنی هەموو عێراقییەکاندا.

دوێنێ چوارشەممە، رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا. بەپێی رێککەوتنەکەش،نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکیبانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، گەرەنتی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ رێککەوتنەکەی هەولێرو بە‌غدا هەیە و کۆمپانیای سۆمۆ، نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکات، لەبەرامبەردا هەرێم لەژێر چاودێری بانکی ناوەندیی، سەربەخۆمامەڵە بە داهاتی نەوتەکەیەوە دەکات.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو