ڤلادیمێر پوتن بەسەردانێکی لەناکاو گەیشتووەتە شاری ماریۆپۆلی باشووری ئۆکرانیا

پاش زیاتر له‌‌‌ ساڵێک له‌‌‌ جه‌‌‌نگ، سه‌‌‌رۆکی‌ روسیا به‌‌‌ سه‌‌‌ردانێک گه‌‌‌یشته‌‌‌ شاری ماریۆپۆلی ئۆکرانیا که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا له‌‌‌ ژێر ده‌‌‌ستی سوپایوڵاته‌‌‌که‌‌‌یدایه‌‌‌. ئاژانسەکانی هەواڵی رووسیا بڵاویانکردەوە
کرملین به‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌نووسانی‌ راگه‌‌‌یاند که‌‌‌ "سه‌‌‌رۆکی‌ روسیا ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک شوێنی‌ شاره‌‌‌که‌‌‌ی‌ به‌‌‌سه‌‌‌رکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ‌ دانیشتوانه‌‌‌که‌‌‌یدا وتووێژی‌کردووه‌‌‌".

ئاماژه‌‌‌شی‌ به‌‌‌وه‌‌‌دا که‌‌‌ پوتین به‌‌‌ هێلیکۆپته‌‌‌رێک چووه‌‌‌ته‌‌‌ ماریۆپۆل و دواتر به‌‌‌ ئۆتۆمبێل به‌‌‌ شاره‌‌‌که‌‌‌دا گه‌‌‌ڕاوه‌‌‌ و له‌‌‌ گه‌‌‌ڕه‌‌‌کی‌ نیفسکی‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ‌دانیشتوانی‌ شاره‌‌‌که‌‌‌ قسه‌‌‌ی‌ کردووه‌‌‌ و خێزانێک بانگهێشتی‌ کردووه‌‌‌ بۆ ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی‌، ئه‌‌‌میش به‌‌‌ده‌‌‌م بانگهێشته‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ چووه‌‌‌.

به‌‌‌گوێره‌‌‌ی ئاژانسی هه‌‌‌واڵی تاسی روسی سه‌‌‌ردانه‌‌‌که‌‌‌ی پوتین له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی به‌‌‌ره‌‌‌وپێشبردنی که‌‌‌رتی بازرگانییه‌‌‌ له‌‌‌ ماریۆپۆل.

له‌‌‌ سه‌‌‌ردانه‌‌‌که‌‌‌یدا ڤالێری غیراسیمۆڤ فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی باڵای سه‌‌‌ربازی روسیا له‌‌‌ ئۆکرانیا پێشوازی له‌‌‌ پوتین کردووه‌‌‌ و له‌‌‌ گه‌‌‌شته‌‌‌که‌‌‌یدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵیداده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌.

شاری ماریۆپۆل یه‌‌‌که‌‌‌م شار بوو که‌‌‌ سوپای روسیا له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای ده‌‌‌ستپێکی هێرشه‌‌‌کانییه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌وڵی گرتنی دا و به‌‌‌هۆی هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وته‌‌‌ی جوگرافی ونزیک بوونی له‌‌‌ ده‌‌‌ریای ره‌‌‌ش و بوونی به‌‌‌نده‌‌‌ری گرنگی بازرگانی له‌‌‌و شاره‌‌‌، یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌ ئامانجه‌‌‌ گرنگه‌‌‌کانی روسیا له‌‌‌جه‌‌‌نگه‌‌‌که‌‌‌دا.

له‌‌‌ 24ـی شوباتی 2022 به‌‌‌ فه‌‌‌رمانی ڤلادیمیر پوتینی سه‌‌‌رۆکی روسیا سوپای ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ هێرشیکرده‌‌‌ سه‌‌‌ر ئۆکرانیا و تاوه‌‌‌کو ئێستاش جه‌‌‌نگبه‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی زیاتر له‌‌‌ ساڵێکی جه‌‌‌نگیشدا ئه‌‌‌مه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م سه‌‌‌ردانی سه‌‌‌رۆکی روسیایه‌‌‌ بۆ ئۆکرانیا.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو