دابەشکردنی بانزینی 690 دیناری دەستی پێکردەوە

 

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی ئەو

بەنزینخانانەی بڵاوکردەوە کە له‌‌‌مه‌‌‌ودوا بەنزینی 690 دیناری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر دەفرۆشن.

 

بەپێی لیستەکە بەنزینخانەکانی (رۆژهەڵات و گەردی و نەورۆز و رەوەند و محەمەد و دیڤاڵ) بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەنزینی 690 دیناری بە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبەت و بار هەڵگر دەفرۆشن.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو