بانکی ناوەندی ئاستی خستنە ڕووی دۆلاری ڕاگەیاند

 

بڕی خستنەڕوی دۆلار بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلارى خستەبازاڕەوە و بەراورد بە دوێنێش زیاتر لە هەشت ملیۆن خستەڕوى دۆلارى کەم کردوەتەوە و بڕى حەواڵەى زیاد کردوە و کاشیش بەشێوەیەکىبەرچاو کەم کراوەتەوە

 

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 233 ملیۆن 350 هەزار و 995 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە

 

ئاماژە بەوەشکراوەØ› لەو بڕەی خراوەتەڕوØ› 35 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 194 ملیۆن و 550 هەزار و 995 دۆلاریشبەشێوەی حەواڵەیە.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو