یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرا

 

محەمەد شەوکەت عۆدە بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی سعودیە رایگەیاند، رۆژی 22ی ئەم مانگە تەواوکەری مانگی شەعباندەبێت و رۆژی 23-3-2023 دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

 

ڕاشیگەیاند:" ئەو وڵاتانەی کە لە رۆژی سێشەممە 21- 3- 2023 بەدواداچون بۆ بینینی مانگ دەکەن، بینینی مانگ لەو رۆژەدا مەحاڵەچونکە مانگ زوتر ئاوا دەبێت."

 

وتیشی:" بەهۆی ئەوەی مانگی شەعبان 30 رۆژ تەواو دەکات، رۆژی پێنجشەممە 23- 3- 2023 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو