بەهۆی تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی باشووری ڕۆژئاوای پاکستان پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون

 

دەسەڵاتدارانی پاکستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی قەرەباڵغی قەزای بەرخان کە نزیکەی 600 کم لەباکووری ڕۆژهەڵاتی کوێتای پایتەختی پارێزگای بەلوچستانەوە دوورە، لانیکەم 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

کەناڵی ئەمریکی (ABC News) لە زاری سەجید ئەفزەل، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکەوە بڵاویکردەوە، وادیارە بۆمبەکە بەماتۆڕسکیلێکەوە بەستراوەتەوە و لەڕێگەی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەوە تەقێنراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە زیانە گیانییەکان، تەقینەوەکەزیانی بەزۆر دوکان.بە توندی لە بازاڕدا.

 

لای خۆیەوە عەبدولقدوس بیزنگۆ، سەرۆکوەزیرانی بەلووچستان، ئیدانەی بۆردومانەکەی کرد و بە هێرشێکی تیرۆریستی وەسفی کرد.. لەکاتێکدا تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەوبارەیەوە نەگرتووەتە ئەستۆ.