نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، رێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر یاسای نەوت وگاز کراوە.

 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا، ئەمڕۆ هەینی، بە یەکێک لە میدیاکانی پارتی راگەیاند، وەفدیحکومەتی هه‌‌‌رێمی کوردستان سه‌‌‌ردانی به‌‌‌غدا ده‌‌‌که‌‌‌ن و تا رۆژی پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ ده‌‌‌مێننه‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌رده‌‌‌وامی به‌‌‌ گفتوگۆکانیان ده‌‌‌ده‌‌‌ن.

 

وتیشی: وەفدی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێته‌‌‌وه‌‌‌ و رێککەوتنی سەرەتاییش لەسەر یاسای نەوت و گاز کراوه.

 

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا جەختی کردۆتەوە کە "کۆبونەوەکانی پێشو زۆر ئەرێنی بون و گەیشتون به رێگەچارەیەک."

 

رۆژی سێشه‌‌‌ممەی رابردو، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم و ئەندامی وەفدی هه‌‌‌رێم بۆ به‌‌‌غدا، لەباره‌‌‌ی دوایین سه‌‌‌ردانیان، بە پێگەیحکومەتی هەرێمی راگەیاندبو، حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای رێککەوتنە سیاسییەکەی پێکهێنانی حکومەتی سودانی، بۆ داڕشتن وئامادەکردنی یاسای بودجەی 2023 و یاسای نەوت و گاز و چەندین بابەتی پەیوەندیدار سەردانی بەغدا ده‌‌‌کات.

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆسییەی یاسای نەوت و گاز ئاماژەی بەوەدابو، لێکتێگەیشتنێک لەسەر بنەما گشتییەکانهەیە، بەڵام پێویستی بە گفتوگۆ و کۆبونەوەی زیاتر هەیەو لیژنە هاوبەشەکە لە چەند رۆژی داهاتودا، بۆ کارپێکردن بەو لێکتێگەشتنەی نێوانهەردولا لەسەری ڕێککەوتون، دەستبەکار دەبێت.