زانیاری سەبارەت بە  کۆبونەوەی وەفدی هەرێم و بەغدا ئاشکرا کرا

 

دەقی نوسینەکەی ئومێد سەباح

 

پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گەراینەوە هەولێر

 

لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز و هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە ،کۆبووینەوە.

 

هەر لەم سەردانەماندا لەگەڵ بەرێز ئەلینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عیراق کۆبووینەوە ، لە لایەکی ترەوە لەگەڵ سەرۆکی لێژنەیدارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرێز عەتوان ئەلعەتوانی کۆبووینەوە.

 

گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پرۆژە یاسای بودجە