ژمارەی قوربانیان لە کارەساتی بومەلەرەزەکەدا ٣٣ هەزار کەسی تێپەڕ کرد
ژمارەی گیان لەدەستدان لە بومەلەرزەی رۆژی ٦ی شوبات بۆ زیاتر لە ٣٣ هەزار کەس بەرز بوەوە و بریندارانیش نزیکەی ١٠ ٠ هەزار کەسە.
بە گوێرەی دواین ئاماری دەزگای ئافادی تورکی ٢٩ هەزار و ٦٠ ٥ کەس لە باکوری کوردستان و تورکیادا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیبریندارانیش ٨٠ هەزار کەسی تێپەڕ کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوە فەرمییەکان تا ئێستا ١٧١ هەزار و ٨٨٢ باڵەخانە لە ١٠ پارێزگا پشکنینیان بۆ کراوە ٢٤ هەزار و ٩٢١ باڵەخانەیانوێران بوون یان دەبێت دەستبەجێ بڕوخێنرێن.
هەر بە گوێرەی ئامارەکان لە سوریادا زیاتر لە چوار هەزار کەس گیانیان لەدەست و نزیکەی شەش هەزار کەسیش بریندار بوون