فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خەزێنەی ئەو وڵاتەکۆبونەوە

 

و هەردولا باسیان لە ڕێوشوێنەکانی عێراق کردوە بۆ چاکسازی بانکی، روبەڕوبونەوەی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی، لەکۆبونەوەکانیشداواشنتن پشتیوانی خۆی بۆ عێراقێکی خاوەن ئابورییەکی بەهێز لە ناوچەکەدا دوپاتکردوەتەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، شاندی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ بەسەرۆکایەتی فوئادحسێن، وەزیری دەرەوە شەوی رابردو لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەتەوە،

 

هەردولاش باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و چۆنیەتی گەشەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندیانەکردوە بەتایبەت لەبوارەکانیوەبەرهێنان، هاوکاریی و کاری پێکەوەیی لەبواری دراودا بەجۆرێک بوژانەوەی زیاتری ئابوری عێراقی لێبکەوێتەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە شاندی عێراق باسی لە هەنگاوەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی کردوە لەپێشخستن و چاکسازیکردن لە سیاسەتینەختینە، لەگەڵ بایەخی لەپێشینەی حکومەت بۆ پتەوکردنی وەبەرهێنان، بازرگانی، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزەو ڕوبەڕوبونەوەیئاستەنگییەکانی ئێستا لەهەردو ئاستی نەختینەو بانیکدا.

 

هاوکات له‌‌‌ هه‌‌‌ژماری تایبه‌‌‌تی خۆی له‌‌‌ تۆڕی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی تویته‌‌‌ر، ئه‌‌‌نتۆنی بلینکن وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا، نووسیوویه‌‌‌تی: له‌‌‌گه‌‌‌ڵ فوئادحوسێن جێگری سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیران بۆ کاروباری ئابووری و وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی عێراق، دووپاتی جێبه‌‌‌جێکردنی رێککه‌‌‌وتننامه‌‌‌ی ستراتیژی نێوانئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا و عێراقمان کرده‌‌‌وه‌‌‌".

 

هه‌‌‌روه‌‌‌ها بلینکن نووسیوویه‌‌‌تی: "پێکه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌پێناو به‌‌‌هێزکردنی په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حکومه‌‌‌تی عێراق له‌‌‌ بواری ئابووری و سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی وزه‌‌‌،کارده‌‌‌که‌‌‌ین".

له‌‌‌ ئێستادا شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن لە ئەمەریکایە و لەگەڵ وەزیری گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمەریکاگفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەن.