بوومەلەرزە تورکیا و سوریا و باکوری کوردستان تا ئێستا سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە
بوومەلەرزە تورکیا و سوریا و باکوری کوردستان تا ئێستا سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند و لە باشووری کوردستان و چەندین وڵاتی ناوچەکە هەستیپێکرا،
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تائێستا 51 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە
هاوکات بەهۆی بوومەلەرزەکەی سووریاوە، لانیکەم 62 کەس لە ئیدلیب، حەلەب و حەما گیانیان لەدەستداوە و 200 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە رۆژئاوای کوردستانیش نزیکەی ١٠ ٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
کاتژمێر 4:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، ئاژانسی بوومەلەرزەزانیی ئەمریکا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەیرێختەر و لە قووڵایی 17.9 کیلۆمەتر شاری دیلۆکی باکووری کوردستانی هەژاندووە. 15 خولەک دوای بوومەلەرزەکە، بوومەلەرزەیەکی دیکەبە گوڕی 6.7 پلەی رێختەر روویداوە.
بەگوێرەی ئاژانسە ئەمریکییەکە، گوڕی بوومەلەرزەکە لە باشووری کوردستانیش 4.7 پلەی رێختەر بووە، کە بەشێوەیەکی بەرچاو هەستیپێکرا و بووە هۆی شڵەژانی خەڵکی. هاوکات، ئاژانسەکە دەشڵێت: لە ئێران، قوبرس و یۆنانیش هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.
تاوەکو ئێستا دەیان باڵەخانە لە باکووری کوردستان، تورکیا و سووریا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاون.
بەگوێرەی بەرپرسانی تورکیا، تاوەکو ئێستا 52 کەس گیانیان لەدەستداوە دەیان کەس بریندار و لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکانداماونەتەوە
بوومەلەرزەکە لە شارەکانی دهۆک و هەولێر لە باشووری کوردستان هەستی پێکراوە.