کاردانەوەی سەرۆکی پارتی پارتی پێکەوە ژیانی عێراق بەرامبەر بە پلانەکەی لیندزگراهام سیناتۆری امریکا؛ لە ڕەخنەگرتن لە ڕابردووی ئەمریکاوە تا پێشوازیکردن لە هەر کارێکی ڕاستەقینە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی کوردستان.
ئەیوب براجاس سەرۆکی پارتی پێکەوە ژیانی عێراق لە هەڵوێستێکی ڕەچاوکراو و ماناداردا ئاماژەی بەو پلانە کرد کە سیناتۆری ئەمریکی لیندزگراهام پێشنیاری کردبوو بۆ گۆڕینی پڕۆژەی "پاراستنی کوردستان" بۆ یاسا وەک گۆڕانکارییەکی ستراتیژی و مێژوویی.
هەروەها بە جەختکردنەوە لەسەر پێگەی یاسایی و سیاسی یاسایەکی لەو شێوەیە وتی؛
“ئەگەر ئەم پڕۆژەیە ببێتە یاسایەکی پابەندکەر بۆ پاراستنی کوردستان، نەک هەر هەڵوێستێکی سیاسی، بەڵکو پابەندبوونێکی ئەخلاقی جیهانیش دەبێت بەرامبەر بە گەلی کورد”.
سەرۆکی پارتی پێکەوە ژیانی عێراق بە ئاماژەدان بە تێڕوانینی ڕەخنەگرانەی کورد لە سیاسەتەکانی ڕابردووی ئەمریکا زیادی کرد؛
"واقیعەکە ئەوەیە کە کورد ناڕەزایەتییەکی جددی لە ئەمریکا هەیە، بەڵام دەبێت دادپەروەرانە بین؛ ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە دابەشکردنی هەرێمی کوردستاندا و ئەگەر ئەمڕۆ هەنگاوێکی پراکتیکی بنێت بۆ پاراستنی، ئەوا شایەنی پێشوازییەکی بەرپرسیارانەیە."
“ئەگەر ئەم یاسایە پەسەند بکرێت و جێبەجێ بکرێت، من بە شەخسییەت گوڵێک لەلایەن گەلی کوردەوە لە کوردستان لە دڵی ئەم خاکەوە دەبەم بۆ ئەمریکا و وەک هێمایەک بۆ ڕێزگرتنی گەلی کورد بۆ بڕیارێکی دادپەروەر و مێژوویی پێشکەشی دەکەم”.
براخاس ئەم پلانەی بە دەرەوەی دەستپێشخەرییەکی حزبی یان کاتی دەزانێت و جەختی لەوە کردەوە کە چارەنووسی دەتوانێت ببێتە پێوەرێک بۆ پێوانەکردنی دڵسۆزی زلهێزە جیهانییەکان لە بەرگریکردن لە گەلانی ستەملێکراو.
لە کۆتاییدا سەرۆکی پارتی پێکەوە ژیانی عێراق داوای لە هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرد کە جیاوازییە ناوخۆییەکان وەلا بنێن و بە ڕوانگەیەکی نیشتمانی و ستراتیژییەوە پشتیوانی هەر ڕێکارێکی یاسایی و نێودەوڵەتی بکەن کە گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری و ئایندەی کوردستان بکات.