ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

شەڕێک لە بەرژەوەندی زلهێزەکان و بەرپرسیارێتی مێژوویی هەسەدە

شەڕێک لە بەرژەوەندی زلهێزەکان و بەرپرسیارێتی مێژوویی هەسەدە
مەنسوور تەها

ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژاڤا دەگوزەرێت، تەنیا ململانێی سەربازیی نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا یان کەسایەتییەکانی وەک ئەحمەد شەرع نییە؛ ئەم شەڕە ڕەنگدانەوەی قەیرانێکی قووڵترە: قەیرانی دیمۆکراسی هەڵبژێردراو لە نەزمی جیهانیدا و بەکارهێنانی شەڕ وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی زلهێزەکان، بەتایبەتی ئەمریکا.

لە دونیایەکدا کە ڕۆژئاوا و ئەمریکا خۆی وەک داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین پیشان دەدات، دەنگی گەلان نابیسترێن کە چوون دەبنە قوربانی. تا مرۆڤەکان داوای بڕیاردان لەسەر داهاتووی سیاسی و خاکیان بکەن، بێدەنگی حوکم دەکات؛ بەڵام کاتێک شەڕ سەرهەڵدەدات، هەمان زلهێزەکان بە بەڕێوەبردنی قەیرانەکە بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەناوچەکە  دەپارێزن. ئەمە دیموکراسی نییە، بەڵکو بەڕێوەبردنی شەڕە لەبری چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلانی ناوچەکە و کۆتای بە شەڕ و چەوساندنەوە بەرخۆدانی گەلان.
نەتەوەی کورد هەمیشە قوربانی ئەم نەزمە سەپێندراوە بووە، هەر لە ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانیەوە تا دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق ق سوریە و تەنانەت لوبنان و دەوڵەتە عەربەکان ل ناوچەکەدا دژایەتی ئەم گەلە دەکەن. سوریا و عێراق بەبێ ڕەزامەندی و دەنگی ئەم میللەتە پێکهاتن و بەدرێژایی یەک سەدە  سیاسەتی نکۆڵیکردن و سەرکوتکردن و نەهێشتنی ناسنامە حوکمڕانی دەکەن. به ڵام هه ڕ ئه و میلله ته بووه سیمبولی به ڕخۆدان و به ڕگری له مرۆڤایه تی له شه ڕی داعش و تیرۆری جیهانیدا، بە خەساری دەیان هەزار شەهید باجی  بۆ داو که ئاسایشی زۆر وڵاتی له سه ڕ بنیات نرا.
به ڵام ئەمڕۆ هەمان گەل  جارێکی تر شەڕێک هاوشێوەی داعش بەرۆکی پێ گرتوە  که بڕیاردەڕانی سه ڕه کی خه ڵکی ناوچه که نین، به ڵکو ئه کته ڕه بیانییه کانن. لێرەدا بەرپرسیارێتیی مێژوویی هێزەکانی هەسەدە گرنگییەکی تایبەتی پەیدا دەکات.

هەسەدە تەنیا هێزێکی سەربازی نییە، بەڵکو دەرئەنجام و بەرهەمی  ساڵانێک بەرخۆدان و قوربانیدان و تێکۆشان و خەباتی نەتەویی خەڵکی ئەم خاکەیە. شوێن و پێگەی ئەو هێزە لە پاراستنی ڕۆژئاوا نەتوانرێت نکۆڵی لێ بکرێت و شایەنی ڕێز و پێزانینە. بەڵام هەر بە هەمان هۆکار، نابێت ڕێگە بدرێت ئەم شەڕە  تەنها بە سازانی سیاسی لە سەرەوە یان بە ڕێککەوتنە پشتی‌پەردە کۆتایی پێ بێت، کە گەل دنگی پێ نەدات 

هەسەدە دەبێت دەنگی گەل بێت نەک جێگرەوەی. کۆتایی ئەم قەیرانە نابێت لەسەر مێزی دانوستان کە تەنها حکومەت و زلهێزەکان بریاری لە سەر بدرێت. بەپێچەوانەوە دەبێت دانوستانی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای ڕیفراندۆمێکی ئازاد و شەفاف و نێودەوڵەتی بێت؛ ڕیفراندۆمێک کە خەڵکی ڕۆژئاوا خۆیان بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان دەدەن:
سەربەخۆیی
فیدراڵیزم
یان درێژەدان و چەسپاندنی خۆسەری دیموکراسی 

بژاردە هەرچییەک بێت، دەبێت دەرئەنجامی دەنگی خەڵک بێت، نەک ئیرادەی حکومەتەکان، نە بەرژەوەندی زلهێزەکان، نە ڕێککەوتنی پشت پەردە.

ترسی ڕاستەقینەی زلهێزەکانی جیهان لێرەوە سەرچاوە دەگرێت. دەزانن ئەگەر دەنگی خەڵک بکرێتە بنەما، پلانە سەپێنراوەکانی ناوچەکە  دەگۆڕدرێن. هەر لەبەر ئەمەشە کە شەڕێکی کۆنترۆڵکراو هەندێک جار سوودی زیاتری هەیە بۆ ئەمریکا و یاریزانە سەرەکییەکانی دیکە نەک ئاشتییەکی دادپەروەرانە؛ شەڕێک کە نە سەرکەوتنی تەواو بەدوای خۆیدا دەهێنێت و نە شکستی کۆتایی، بەڵکو دۆخێکی وەستاو بەردەوام دەکات.

هیچ نەتەوەیەک بۆ هەمیشە لە دۆخێکی چەقبەستوودا نامێنێتەوە.
ئەمڕۆ هەسەدە لە خاڵێکدا وەستاوە کە دەتوانێت لە هێزێکی تەنیا سەربازییەوە بگۆڕێت بۆ گەرەنتیکەری ئیرادەی سیاسی گەل. ئەمەش لاوازبوونی پێگەی خۆی نییە، بەڵکو چەسپاندنی ڕۆڵی مێژوویی خۆی لە داهاتووی ڕۆژئاوا

خەبات و قوربانیدان و ڕۆڵی بێهاوتای هەسەدە بەرز دەنرخێنرێت و پێگەی هەسەدە لەم خاکە و داهاتوویدا بە تایبەت و چارەنووسساز دەزانین. بەڵام ڕێزگرتنی ڕاستەقینە بۆ ئەم هەڵوێستە لە گەڕانەوەی چارەنووسی خەڵکدایە بۆ خودی خەڵک.

دیموکراسییەک کە لە دەنگی خەڵک بترسێت، دیموکراسی نییە.
وە ئاشتییەک کە بەبێ بەشداری گەل بنیات نرابێت بە ئارامی نامێنێتەوە.

3 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەڕێک لە بەرژەوەندی زلهێزەکان و بەرپرسیارێتی مێژوویی هەسەدە

شەڕێک لە بەرژەوەندی زلهێزەکان و بەرپرسیارێتی مێژوویی هەسەدە

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)