ئاسایشی هەولێر عەلی مام بەکر ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستگیر کردوە
ئاسایشی هەولێر عەلی مام بەکر ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستگیر کردوە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانیان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، عەلی مام بەکر ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستگیر کردووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو تیکتۆکچییە هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی لەلایەن هاووڵاتییانەوە، بۆیە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتە بەر.
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە، ئاسایش ڕوونی کردووەتەوە کە ناوبراو تۆمەتبارە بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و هەروەها تێکدانی بەها کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی ئەو ناوەڕۆکانەی بڵاوی کردوونەتەوە.