ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

لەسەر قەرەبوو نەکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان سالار مەحمود ، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکات

لەسەر قەرەبوو نەکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان سالار مەحمود  ، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکات
Rudaw24

لەسەر قەرەبوو نەکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان سالار مەحمود ، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکات

لەسەر قەرەبوو نەکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان سالار مەحمود

، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکات

 

لەسەر قەرەبوو نەکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان سالار مەحمود ئەندامی دوو خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان،لە ڕێگەی تۆمار کردنی سکاڵا لە دادگای فیدراڵی لەسەر حکومەتی عێراق، داوای قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و کۆمەڵکوژیکورد دەکات،کەلەسەر دەستی  ڕژێمی پێشوی عێراق روویانداوە.

 

سالار مەحمود، بۆ قەرەبوو کردنەوەی قوربانیانی، ئەنفال و کیمیاباران، رێکارەکان بەبەڵگەی پێویستەوە ئامادە کراون و بەزووترین کاتدەخرێنە بەردەم دادگای فیدڕاڵی و داوای قەرەبووی زیان لێکەوتوانی هەرێمی کوردستان کراوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە بە دەنگی ئەمەریکای وت" سکاڵاکەی پشت بەستوە بە مادەکانی دەستوری هەمیشەیی عێراق، بە تایبەت ماددەی 112، کەتیایدا هاتووە، دەبێت کوژمەیەک لە داهاتی نەوت و داهاتی وڵات تەرخان بکرێت، بۆ هەرێمە زیان لێکەوتووەکان لەلایەن ڕژێمی پێشوویعێراقەوە."

 

هەروەها مادەی ١٣٢ی دەستورد، کە هاتووە دەوڵەت ڕێعایەتی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکات، لەگەڵ ئەوانەی لەلایەنڕژێمی پێشوەوە زەرەر مەند بوون. لەگەڵ پشت بەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق، لە دۆسیەکانی ئەنفال و ڕاگواستن،کەیسی فەیلیەکان، کیمیابارانی هەڵەبجەو بەرزانیەکان کە تەعویزی سەلماندووە.  بە پێی بڕیاری ئەو دادگایە دەبێت کەسوکاری قوربانیەکان وگوندە ئەنفالکراوەکان و ناوچە کیمیاباران کراوەکان و راگواستراوەکان قەرەبوو بکرێنەوە. قەرەبوەکەش لە ئەستۆی دەوڵەتی عێراقە."

 

بە پێی قسەکانی سالار مەحموود داواکەی تەواو هاوڕایە لەگەڵ بڕگەکانی دەستور و قانونی عێراقی، بەو پێیەی لەدیباجەی دەستورو هەردوومادەی ١١٢ و ١٣٢ دەستوری عیراقدا هاتوە. هەروەها بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق.

 

سەبارەت بە میکانیزمی قەرەبوو کردنەوەکەش، دەڵیت "دەبێت لە ڕێگەی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراقەوە، یا لەمیزانیەی ساڵانە، یان وەکچۆن  قەرەبووی زیانەکانی کوەیت کرایەوە، بە هەمان میکانیزم بێت."

 

لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە کەیسەکە ئامادەکراوەو دەڵێت، " پشتیوانی نێودەڵەتیشی هەیە، بەوەی یاسا نێو دەوڵەتیەکانیشهاوڕان لە قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید، هاو کات قەرەبوو کردنەوەی قوربانیەکان و زیانەکان، تەنیا لە پرۆسەی ئەنفالدا هەزاران گوندوێران بوون، جگە لە ١٨٢ هەزار قوربانی و ئەنفالکراو."

 

بە پێی قسەکانی سالار مەحموود، سکاڵاکە کەسیەو لەسەر ئەرکی خۆی دەبێت بەهاوکاری چەند پارێزەرێک. هیچ لایەنێک و تەنانەتحکومەتی هەرێمیش بەشدار نیە تێیدا.

 

 


1 ساڵ و 9 مانگ و 28 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەسەر قەرەبوو نەکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان سالار مەحمود ، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکات

لەسەر قەرەبوو نەکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان سالار مەحمود ، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)