ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، جیهان، تەنیا بە تێکست و لێدوان ئێران ئیدانە ئەکەن

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، جیهان، تەنیا بە تێکست و لێدوان ئێران ئیدانە ئەکەن
Rudaw24

عارف باوەجانی ده‌رباره‌ی هێرشی مووشه‌کی پاسداران، ده‌نووسێ، جیهان تەنیا بە تێکست و لێدوان ئێران ئیدانە ئەکەن

وا دیسانەوە ئەمڕۆ ١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠ ٢٢ی زاینی، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک پێشەی ٤٤ ساڵەی خۆی، پەلاماری مووشکەی و درۆنی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسپێکردەوە.
بە پێی زانیارییەکان تا کاتی ئەم کورتە نووسینە، ٨ کەس بریندار و 2 پێشمەرگە شەهید و بووە، یەک کەسی سیڤیلیش لە ترسی دەنگی زۆری مووشەکەکە دڵی ڕاوەستاوە و شەهید بووە.
ئەمە ئیتر باشترین بەڵگەیە کە ئەم ڕێژیمە لە ئاست کێشە ناوخۆییەکانی و کێشە دەرەکییەکانی تەنیا مووشەک و بۆمباران و ئاگر باران بە چارەسەر دەزانێت، و هیچ دیالۆگ و چارەسەێکی گوونجاوی لانییە. کەوابێت مانەوەی ئەم ڕێژیمە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ئاست ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانیشدا.
وەک کوردێکی خەمخۆر لە پێناو ئاشتی وئارامی و بۆ خەڵکی کوردستان و جیهان، هیواخوازم کە وڵاتانی جیهان، تەنیا بە تێکست و لێدوان ئێران ئیدانە نەکەن. هەنگاوی بە کردەوەی دیپلۆماسی و لۆجیستیکی بۆ نەهێشتنی ئەم ڕێژیمە مەترسیدارە بنێن.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.


2 ساڵ و 9 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، جیهان، تەنیا بە تێکست و لێدوان ئێران ئیدانە ئەکەن

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، جیهان، تەنیا بە تێکست و لێدوان ئێران ئیدانە ئەکەن

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)