پەروێز موشەرەف سەرۆکی پێشووی پاکستان له دوبهی کۆچی دوایی کرد
پەروێز موشەرەف سەرۆکی پێشووی پاکستان له دوبهی کۆچی دوایی کرد
میدیاکانی پاکستان رایانگەیاند، پەروێز موشەرەف سەرۆکی پێشووی پاکستان، دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشیی، لە نەخۆشخانەیەکی(دوبەی) کۆچی دوایی کردووە.
وتەبێژی باڵیۆزخانەی پاکستان لە ئیمارات، مردنی پەروێز موشەرەفی پشتڕاستکردەوە.
موشەرەف لە دیارترین کارەکتەرەکانی گۆڕەپانی سیاسی پاکستان بوو، دوای لادانی سەرۆک وەزیران نەواز شەریف لە کودەتایەکدا لەتشرینی یەکەمی 1999، حوکمی پاکستانی گرتە دەستو لە حوزەیرانی 2001دا پۆستی سەرۆکی وڵاتی وەرگرت.
موشەرەف کە ژەنەراڵێکی میانڕەوی سوپا بوو، لە شەڕی دژ بە "تیرۆر"دا لەدوای هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەرەوە بوو بە هاوپەیمانێکیبەهێزی ئەمریکا، لەو ماوەیەدا لە سێ هەوڵی کوشتن رزگاری بوو، کە رێکخراوی قاعیدە پلانداڕێژەری بوو.
سەردەمی حوکمڕانییەکەی هیچ ئاڵنگارییەکی مەترسیداری بەخۆوە نەبینی تا ئەوکاتەی هەوڵی لادانی سەرۆکی دادگای باڵای پاکستانی دالە ساڵی 2007دا، ئەمە شەپۆلێک ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا لەسەرتاسەری وڵات، ناڕەزایەتییەک کە باری نائاسایی بەدوای خۆیدا هێناودواجار موشەرەف لە کۆتایی ئابی 2008دا دەستیلەکارکێشایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن ئیئتیلافی دەسەڵاتداری نوێیوە لەکارخرا.
دوای دەستهەڵگرتنی لە پۆستی سەرۆکی پاکستان، موشەرەف رووی لە تاراوگە کردو پاشان لە ساڵی 2013دا جارێکی تر گەڕایەوە بۆپاکستان، ئەمەش وەکو هەوڵێک بۆ بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام بەهۆی کەڵەکەبوونی دۆسیە یاساییەکان لەدژی، رێگریبەشداریکردنی لێکراو جارێکی تر پاکستانی بەجێهێشتەوە.
ساڵی 2016 قەدەغەی گەشتکردنی لەسەر هەڵگیرا، ئیتر بۆ چارەسەر رووی لە دوبەی کردو لەوکاتەوە لە دوبەی دەژیا.
لە کانونی یەکەمی 2019دا دادگای پاکستان حوکمی لەسێدارەدانی بۆ موشەرەف دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتی "ناپاکی"ی لەسەرساغکرایەوە لەسەر بنەمای ئەوەی دەستوری ساڵی 2007ی پاکستانی هەڵپەساردووە. ئەمە یەکەمجار بوو دەسەڵاتدارێکی سەرباری پێشوولە پاکستان حوکم بدرێت، چونکە لە پاکستان بەهۆی ئەوەی سوپا هەژمونێکی زۆری هەیە، گەورە ژەنەراڵو ئەفسەرەکان لە سزای یاساییپارێزراون، حوکمەکە مشتومڕی زۆری دروستکرد، موشەرەف بە "تۆڵە" ناوی دەبرد، سوپاش نائومێد بوو لە حوکمەکەی دادگا، دادگای باڵایشاری (لاهور) لە خۆرهەڵاتی پاکستان حوکمەکەی بە "حوکمێکی نایاسایی" ناوبرد.
پاش کەمتر لە مانگێک، بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە، دادگای پاکستان حوکمی لەسێدارەدانی موشەرەفی هەڵوەشاندەوەو رایگەیاند، ئەو دادگاتایبەتەی حوکمەکەی بۆ دەرکردووە دادگایەکی نادەستورییە.