حاکم ڕزگار ئه‌ندامی پێشوی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ره‌خنه له‌بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌بنه‌ڕه‌تدا یاسای دادگای فیدڕاڵی ناده‌ستورییه
حاکم ڕزگار ئه‌ندامی پێشوی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ره‌خنه له‌بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌بنه‌ڕه‌تدا یاسای دادگای فیدڕاڵی ناده‌ستورییه
و به‌رپرسانی کوردیش درکیان به بایه‌خی ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر داهاتوی بڕیاردان له عێراق نه‌کردوه" و ده‌شڵێت، "دادوه‌ر واته ویژدان و یاساچونکه قسه‌کردنه له‌سه‌ر ده‌ستور و پاراستنی ماف و ئازادییه‌کان".
دادوه‌ر ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین له‌گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، "له بنه‌ڕه‌تدا یاسای دادگای فیدڕاڵی یاسایه‌کی ناده‌ستورییه،چونکه به‌پێی مادده‌ی (92) بڕگه‌ی (2) له ده‌ستوری عێراق دادگاکه پێکنه‌هاتوه که پێویسته شاره‌زا له فیقهی ئیسلامی و یاساناس له یاسا‌و دادوه‌ری تێدابێت، ئه‌وه‌ی له ئێستادا کاری پێده‌کات بێگومان ئه‌و یاسا ده‌ستورییه نییه ده‌سه‌ڵات و پێکهاته‌که‌ی وه‌کو ده‌ستور نییه، دادگاکهوهکو واقیعی هه‌یه ئه‌گه‌رنا به‌پێی یاسایه‌کی ناده‌ستوری دامه‌زراوه، هه‌رێمی کوردستان که ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ستیه‌وه و ئینکاری لێدهکاتئهوانیش ئه‌ندامیان هه‌یه له‌وێ ئه‌ندامه‌کانیشیان به‌ڕێگه‌ی پشک له‌نێوان پارتی و یه‌کێتی دایه، به سه‌پاندنی ته‌نانه‌ت ئیراده‌ی به‌غداش به‌سه‌رهه‌رێمی کوردستاندا له بابهتێکیاندا، دادگای ده‌ستوریی باڵای فیدڕاڵی ده‌بێت پشکنین بۆ ئه‌و بڕیار و ڕێکارانه بکات که ده‌ستورین یان ناده‌ستورین"
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌م دادگایه که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری سیاسی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له بڕیاره‌کانیدا? دادوه‌ر ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌ڵێت،"ته‌نانه‌ت ئاو و هه‌واش که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری سیاسیه‌وه، کام ده‌زگایه هه‌یه له‌عێراقدا له‌ژێر کاریگه‌ری سیاسی نه‌بێت و به‌پیشه‌یی ته‌واویخۆی هه‌ڵبسێت? هه‌مویان له‌ژێر کاریگه‌ری سیاسیدان ته‌نانه‌ت دانانیش به‌پێی پشککاری داده‌نرێت، دادوه‌ر ده‌بێت له‌سه‌رو ههموڕهچاوکردنێکی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی بێت، من ده‌ڵێم بابه‌ته‌که به‌ده‌ر نییه له کاریگه‌ری پشکداری حزبی، مه‌رج نییه به‌ناوی مه‌زهه‌به‌وه یاننه‌ته‌وه‌وه شتێک ده‌کات، به‌ڵام له بابه‌تێکی ئاوادا که په‌یوه‌ندی به ژیان و ئابوری ناوچه‌یه‌که‌وه هه‌یه ده‌بێت ئه‌م دادگایه ههڵوێستهکهیههڵوێستێکی حقوقی-ماف بێت، کێشه هه‌یه له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم داهات نانێرێت، ئه‌وه نابێت ڕێگربێت له‌وه‌ی شایسته‌ی دارایی خه‌ڵکی کوردستانی عێراقی بفه‌وتێنرێت، ئه‌وه بابه‌تێکه و ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی تره، نابێت قوتی خه‌ڵک ببێت به‌بابه‌تێکی سیاسی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "بێبه‌شکردنی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک له هه‌رێمێکدا یان هه‌رشوێنێکی عێراقدا له‌وه‌ی که بێبه‌ش ببن له بودجه‌ی عێراقنه‌ده‌ستوریه و نه‌هاوڕایه له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ و نهکارهکهش مرۆڤانه‌یه، دادگای فیدڕاڵی به‌ته‌نها دادگایه‌کی شکلی داخراوی بچوک نییه، ئهقڵبچوک نییه وابه‌سته بێت به قه‌زیه‌ی نێوان ژن و مێردێک که له‌یه‌کتری جیاده‌بنه‌وه، به‌ڵام من مه‌زه‌نده ده‌که‌م ئه‌و دادگا فیدڕاڵیه بۆ ده‌وڵه‌تێک بێتکه تێیدا ڕێز له ده‌ستور بگرێت، دادگای ده‌ستوری له عێراقدا، به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ساڵی ،1925 هه‌میشه ئه‌و دادوه‌رانه‌ی له‌وێ دانراونده‌بێت له دادوه‌ری دادگای ته‌میز بن، عێراق به‌ڕاستی ئه‌زمونی له‌سه‌ر دادگای ده‌ستوریی نییه".
دادوه‌ر ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌وه‌ش ئاشکراده‌کات، "له‌ناو ده‌سته‌ی قه‌زاییدا به‌زۆرینه و که‌مینه بڕیار ده‌رده‌چێت، به‌ڵام هه‌مو دادوه‌رانه‌ی له‌دادگادان ئازادن له‌وه‌ی ڕای خۆیان ده‌رببڕن و ڕای پێچه‌وانه‌که‌شی خۆی ڕون بکاته‌وه، بڕیار که ده‌رده‌چێت به زۆرینه‌یه، هه‌ر له بنه‌ڕه‌تداهه‌رێمی کوردستان گوێی به‌وه نه‌داوه که دادگایه‌کی باڵای فیدڕاڵی دروست ببێت، به‌بۆچونی من هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ئیدراکهیان نه‌بوه‌له‌سه‌ر بایه‌خی ئه‌و دادگایه، من بۆچونم وابو ده‌بێت ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌رده‌چن سه‌باره‌ت به هه‌رێمه‌کان ده‌بێت ڕێژه‌یه‌کیان بۆ دیاری‌بکرێت له‌ده‌نگداندا نه‌ک به زۆرینه و که‌مینه بن، کاتی خۆی ئاگاداری لایه‌نی سیاسیم کردۆته‌وه به نامه‌ی تایبه‌تی له‌وباره‌یه‌وه"