ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئیلۆن ماسک نیازی کۆکردنەوەی ٣ ملیار دۆلار بۆ دانەوەی قەرزەکانی “تویتەر†ڕەتدەکاتەوە
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئیلۆن ماسک نیازی کۆکردنەوەی ٣ ملیار دۆلار بۆ دانەوەی قەرزەکانی “تویتەر” ڕەتدەکاتەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردووەتەوە.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە . ماسک بەدوای کۆکردنەوەی تا ٣ ملیار دۆلاردا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بەشێک لەقەرزەکانی تویتەر بداتەوە کە ١٣ ملیار دۆلارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، نوێنەرانی ماسک باسیان لە فرۆشتنی پشکی نوێ لە تویتەر کردووە، کە بەهاکەی دەگاتە سێ ملیار دۆلار. بۆدانەوەی بەشێک لە قەرزەکان، کە بۆ دابینکردنی دارایی کڕینی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بەدەست هاتوون، بەڵام ماسک ئەم ڕاپۆرتەیڕەتکردەوە، چونکە یەکێک لە فۆڵۆوەرەکانی لە تویتەر ئەم ڕاپۆرتەی ناردووە، کە وەڵامی داوەتەوە و وتی "نا".
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە چارەکی یەکەمی ئەو ١٣ ملیار دۆلارە قەرزەی کە ماسک بەکاری هێناوە بۆ کڕینی تویتەر دەبێت تا کۆتاییئەم مانگە بدرێت و شرۆڤەکارانیش بڕە پارەکە بە نزیکەی ٣٠ ٠ ملیۆن دۆلار لە سوودی قەرزە نەدراوەکان مەزەندە دەکەن.
گرژی قەرز لەلایەن کۆمەڵێک بانکەوە بە سەرۆکایەتی مۆرگان ستانلی پارەدار دەکرێت و پێکدێت لە: ئاسانکاری قەرزی درێژخایەنیمسۆگەرکراو بە بڕی ٦.٥ ملیار دۆلار (قەرزی بانکی) و ئاسانکاری قەرزی پردی مسۆگەرکراوی ٣ ملیار دۆلاری (بۆ دەستبەسەرداگرتنیکۆمپانیاکە دوای دەستبەسەرداگرتن وە... هەروەها تویتەر ئاسانکارییەکی بەردەستەکە ئەویش 500 ملیۆن دۆلاری زەمانەتکراوی هەیە، کەبە شێوەیەکی کاریگەر "ئۆڤەردرافت"ە بۆ بازرگانییەکان.
ئا: رحیم هەورامی