کۆریای باکور فەرمانی داخستنی پایتەختی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەرکرد بەهۆی نەخۆشییەکی هەناسەدانەوە
کۆریای باکور فەرمانی داخستنی پایتەختی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەرکرد بەهۆی نەخۆشییەکی هەناسەدانەوە
بەگوێرەی ئاگادارییەکی فەرمی حکومەتی کۆریای باکور، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور فەرمانیان داوە کە پیۆنگیانگی پایتەخت بۆ ماوەیپێنج ڕۆژ دابخرێت، کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەکات، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشییەکی هەناسەدانکە دیارینەکراوە.
وە ماڵپەڕی "NK News" کە نیگەرانە لە هەواڵی کۆریای باکوور ڕایگەیاندووە کە لە ئاگادارییە نوێیەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەونەخۆشیانەی لە ئێستادا لە پایتەخت بڵاودەبنەوە سەرمابوونیان لەخۆگرتووە، بەڵام باسی ڤایرۆسی Covid-19ی نەکردووە.
دەسەڵاتداران داوایان لە دانیشتوانەکە کرد تا کۆتایی یەکشەممەی داهاتوو لە ماڵەکانیان بمێننەوە و ڕۆژانە چەند جارێک پشکنینی پلەیگەرمایان بۆ بکرێت. تا ئێستا دیار نییە شارەکانی دیکە لە ژێر کۆنترۆڵدان یان نا.
وە کۆریای باکوور لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند کە پەتای "کۆڤید-١٩"ی بە تەواوی بنبڕ کردووە.
ئا: بنار سەلیم بابکر