ئاژانسی هه‌واڵگریی عێراق هه‌وڵێکی "تیرۆرستی"ی شکست پێهێنا که دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی موسڵی کردبوه ئامانج
ئاژانسی هه‌واڵگریی عێراق هه‌وڵێکی "تیرۆرستی"ی شکست پێهێنا که دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی موسڵی کردبوه ئامانج.
ئاژانسه‌که له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاشکرایکرد که سێ خۆکوژ هه‌وڵیانداوه دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی موسڵ بکه‌نه ئامانج، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان شکستیان به هه‌وڵه‌که هێناوه.
هه‌واڵگریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که خۆکوژه‌کان سه‌ربه رێکخراوی داعش بون و سه‌ره‌ڕای پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌که‌یان، ده‌ستگیرکراون.
ده‌شڵێت که به هاوکاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری، توانراوه پێش ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌که، خۆکوژه‌کان ده‌ستگیربکرێن پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی موسڵه‌وه.