ئەمڕۆ چوارشەممە لە عێراق لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە لە عێراق لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
فەریق روکن ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، سبەی لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و خۆپیشاندانەکەش لە نزیک بانکی ناوەندی دەبێت، بۆیە هێزەکانیان پلانی خۆیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران ئامادەکردوە و کار بە راسپاردەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکەن.
ئەوەشی خستوەتەڕو، هێزەکانیان لە نزیک بانکی ناوەندی بڵاودەکرێنەوە و هێزەکانی پاراستنی یاساش ئامادە دەبن کە تایبەتن بە پاراستنی هاوڵاتیان لە کاتی خۆپیشاندانەکان و سەر بە وەزارەتی ناوخۆن.
باسی لەوەش کردووە، تائێستا بڕیار نییە هیچ شەقامێکی گشتی لە نزیک شوێنی خۆپیشاندانەکە دابخرێت، بەڵام ئەگەر ژمارەی خۆپیشاندەران زیاد بکات و ببێتەهۆی ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببێت، بەشێک لە شەقامی نزیک بانکی ناوەندی دادەخەن بۆ ئەوەی گەرەنتی پاراستنی خۆپیشاندانەکە بکەن.