مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا کۆبوەوە
مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا
کۆبوەوە
جێگری سەرۆکی هەرێمی جەخت دەکاتەوە لەسەر
مستەفا سەید قادر کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و گرتنەبەری هەنگاوی جدی بە ئاڕاستەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا جەختیکردەوە لەسەر گرنگی ڕێکەوتن و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی وزە و چارەسەری خێرای ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسیەکان.
جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاندØ› بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە، پێویستە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلابنرێن و هەنگاوی جدی و بەپەلە بنرێت بە ئامانجی گۆڕانکاری و چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
لای خۆیشیانەوە وەفدی کونسوڵخانەی ئەمریکا پشتیوانی و هاوکاری وڵاتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە و بەگرنگیەوە باسیان لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ئەم ناوچەیە کرد.
وەفدەکەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا پێکهاتبون لە کاسر٠Šن کرۆفت و جۆسوا لویس و ڤێگەر ئەمیین، بەرپرس و ئەندامانی یەکەی سیاسی و ئابووری لە کونسوڵخانەی ئەمریکی.