لێدوان و ئاماژەکانی ڕووسیا ئەوە پیشان دەدەن کە جەنگێکی گەورەی وێرانکەر بەڕێوەیە
لێدوان و ئاماژەکانی ڕووسیا ئەوە پیشان دەدەن کە جەنگێکی گەورەی وێرانکەر بەڕێوەیە
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندووە،
دەوڵەتانی ڕۆژئاوا جەنگی ڕوسیایان لە ئۆکراین دەسپێکردووە و ئەوان خوازیاری یەکجارەکی وێرانکردنی ڕوسیان، ئه وەش ڕووسیایخستۆتە دۆخێکەوە بڕیاری چارەنوساز بدات.
هاوکات مارگاریتا سیمۆنیان بەڕێوه بەڕی تۆڕی هه واڵی ئاڕتی ڕووسی ئەوەی ئاشکرا کردووە، بڕیارە تا کۆتای وەرزی زستان شەڕێکیگەورە دەستپێبکات دوای ئەو هۆشداریانەی ڤلادمیر پۆتن سەرۆکی ڕوسیا داونه تێ.
له گەڵ ئەوەشدا چەند بەرپرسێکی ئاسایشی نەتەوەی روسیا قسەیان لەسەر ئەو دۆخە نوێیە کردووە وهۆشداری ئەوەیانداوە کەناتۆ خەریکەشەڕی ڕاسته وخۆ لەگەڵ ڕوسیا لەئۆکرانیا ڕادەگەیەنێ وبەوەش وڵاتەکەیان بڕیاری چارەنوساز دەدات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر داواکارییەکانی پۆتین جێبەجێ نەکرێن ئەگەری هەیە ململانێی نێوان ڕوسیاو ڕۆژئاوا و ئۆکراینپەرەبسەنێیت و پێشناچێ هیچ کام لەو لایەنانە ئامادەبن پاشەکشە بکەن .