وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئارد و هێلکەی پاڵپشتیکراو لە لایەن حکومەتەوە دەخەنە بازاڕەکانەوە، لە داهاتووشدا نرخیمریشک بۆ نیوەی نرخی ئێستای دادەبەزێنن
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئارد و هێلکەی پاڵپشتیکراو لە لایەن حکومەتەوە دەخەنە بازاڕەکانەوە، لە داهاتووشدا نرخیمریشک بۆ نیوەی نرخی ئێستای دادەبەزێنن.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق کۆگاکانی ئامادەکردووە بۆخستنە بازاڕی کەلوپەلە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک هێلکە بە 4,750 دینار بۆ هەر تەبەقێک و ئارد بە 40 هەزار دینار بۆ هەر فەردەیەک وئەم نرخانە جێگرین و لە سبەینەوە بەم نرخە دەدرێنە بریکارەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، بریکارەکان دەتوانن بەو نرخە دیاریکراوە هێلکە و ئارد لە کۆگاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق بکڕن و ئامانج لەمبڕیارە بریتییە لە دابینکردنی کەلوپەل بە نرخی گونجاو.
باسی لەوەشکرد، لە هەنگاوەکانی دواتریاندا نرخی مریشک هەرزان دەکەن بە شێوەیەک نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ نیوەی نرخی ئێستاداببەزێت و هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراکەکانی دیکە.