هۆکاری کوشتنی پێنج هاوڵاتییە کوردەکەی دهۆک ئاشکرابوو
هۆکاری کوشتنی پێنج هاوڵاتییە کوردەکەی دهۆک ئاشکرابوو
تۆمەتبارانی رووداوەکەی شارۆچکەی نوسەیبین لە باکوری کوردستان دانیان بە کارەکەیاندا ناوە و وتویانە بەمەبەستی "دزیکردن" کارەکەیان ئەنجامداوە.
بەشێک لە میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، شەش تۆمەتبار لەسەر رووداوی کوشتنی پێنح هاوڵاتییەکەی شاری دهۆک دەستگیرکراون وتۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە بۆ "دزیکردن" ئەو کارەیان کردووە.
هەر بەپێی میدیا تورکییەکان "دوو لە تۆمەتبارەکان بەدوای ئەو ئۆتۆمبێلەدا رۆیشتوون کە لەسەر ڕێگای نوسەیبین- ماردین ماوەتەوە، دووکەسی دیکەش لە دەروازەی نوسەیبین ئۆتۆمبێلەکەیان راگرتووە و تەقەیان کردووە بۆ کوشتنی کەسانی ناو ئۆتۆمبێلەکە."