بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵ کرد
بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵ کرد
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، دەرگامان بۆ هەمو هێز و لایەنێک کراوەیە و دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی وبونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامڕازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دورکەوتنەوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵکرد و رایگەیاند،دەرگامان بۆ هەمو هێز و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت بە رۆحێکی کوردانە و دور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی کار بۆچارەسەرکردنی بنچینەیی کێشەکان بکات و خزمەتی هاوڵاتییان بکات بەبێ جیاوازی"
دەشڵێت، "دەبێت هەمومان ئەو راستییە بزانین کوردستان ئەو کاتە بەهێزترە کە متمانە لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا هەبێت و پێکەوە لەپێناوکوردستان و خەڵکەکەی خەبات بکەین".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامڕازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەکترازان و دورکەوتنەوە".
ئەمەش لەکاتێدایە، دوێنێ چوارشەمە، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی کۆبووه‌وه، لەراگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه،"دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه ئێمه له پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده‌ین بۆ کۆبوونه‌وه و گفتوگۆ وچاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان" لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ڕۆژی 7 ی 10ی 2022 لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر، لە ڕێگەی بۆمبی لکێنراوەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی، عەقید (هاوکار جاف) کرایەئامانج، لە ئەنجامدا خۆی گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی خێزانەکەشی برینداربوون، ئەم ڕووداوە جارێکی تر، گڕی لە پەیوەندییەکانینێوان یەکێتی و پارتی بەردایەوە.
لە نوێترین لێدوانی‌دا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "ئه‌وه‌ی راستی بێت دوای ئه‌وه‌ی هاوکار جاف له هه‌ولێر شه‌هیدکرا، ئێمه داوامان کردوه تۆمه‌تباران راده‌ستی یاسا بکرێن، کێشه‌کان گه‌وره کرا، ئه‌گه‌ر ئێستاش تۆمه‌تباران، راده‌ستی یاسا بکرێن، لیژنه‌یهاوبه‌شیش هه‌بن و لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا بکه‌ن، ئه‌مه گرێ کوێره‌که‌یه و ده‌کرێت ده‌ست به قسه‌کانی دیکه بکرێته‌وه، له سه‌ره‌تاشه‌وه وتومانه‌حکومه‌ت حکومه‌تی هه‌مو هه‌رێمی کوردستانه و هیچ ناوچه‌یه‌ک جیاواز نییه له ناوچه‌کانی دیکه، ناشکرێت بۆ بابه‌تی سیاسی یان شه‌خسیی،ناوچه‌گه‌رێتی بکرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ی و خه‌ڵکه‌که‌ی لا گرنگه، هیوادارم بێن ئه‌رکی نیشتمانی خۆیان به‌جێبهێنن و به‌شداریله کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکه‌ن".