ئەگەری زۆرە عێراق بخرێتە لیستی ڕەشەوە ئەویش بەهۆی سپیکردنەوەی دۆلارەوە
ئەگەری زۆرە عێراق بخرێتە لیستی ڕەشەوە ئەویش بەهۆی سپیکردنەوەی دۆلارەوە
چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆژنامەی وۆل ستریت
جۆرناڵیان ڕاگەیاندووە کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە هۆی سپیکردنەوەی پارەوە بۆ ئێران و سوریا.
هاوکات ئاماژەیان بەوەکردووە، لەبانکە عێراقییەکانەوە بە بەڵگەنامەی ساختە پارە حەواڵەی چەند کەسانێکی نەناسراو لەدەرەوەی عێراقکراوە.
پسپۆڕانی ئابوریش واچاوەڕوان دەکەن عێراق بخرێتە لیستی ڕەشەوە ئەویش بەهۆی سپیکردنەوەی دۆلارەوە
بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان ڕاگەیاند: "عێراق وەک پەناگەیەک بۆ سپیکردنەوەی پارە بۆ تاران و دیمەشق بەکارهێنرا".
ئاماژەیان بەوەش داوە کە لەبانکە عێراقییەکانەوە بە بەڵگەنامەی ساختە پارە حەواڵەی چەند کەسانی نەناسراو لەدەرەوەی عێراق کراوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە ئەوەشیان خستووەتە روو: "ئامانجمان ئەوەیە رێگا لەو لایەنە خراپانە بگرین، بانکە عێراقییەکان بەکاربهێنن".
هەروەها جەختیان لەسەر ئەوەش کردووەتەوە کە بەرپرسانی بانکە عێراقییەکان دانیان بەوەدا ناوە ساختەکاری کراوە لەناردنی پارە بۆ چەند کەلوپەلێک کە نەهێنراونەتە عێراقەوە.
.