ئاسایشی راپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە هەڵساوە بە وەرگرتن و کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر پارە بەناوی دروستکردنی مزگەوت
ئاسایشی راپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە هەڵساوە بە وەرگرتن و کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر پارە بەناوی دروستکردنی مزگەوت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، "لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان ،هێزەکانمان لەئاسایشی قەزای حاجیاوا ڕۆژی 17ی 1ی 2023 توانیویانە کەسێک بەناوی (س.ب.٠²) لەناو بازاڕی حاجیاوا دەسگیربکەن،کە ناوبراو هەڵساوە بە وەرگرتن و کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر پارە بەناوی دروستکردنی مزگەوت لە زۆربەی مزگەوتەکانی سنورەکەمان، ووەرگرتنی پارەیەکی زۆر بەناوی کەسانیتر لە دووکاندار و کاسبکاران".
ئاماژەی بەوەش کردووە،لە ئێستادا ناوبراو، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی حاجیاوا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بە پێیماددەی (٤٥٦) لە یاسای سزادانی عیراقی.
ئاسایشی راپەڕین داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە کاتی بینینی دیاردەی نەشیاو یان هەردیاردەیەکی نامۆ ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژمارەکانیئاسایشی سنورەکە بکەن.